نوێترین

recent

23/03/2019

یانەی بەرشەلۆنەنیگه‌رانه‌له‌پێكانه‌كه‌ى میسى داوایه‌كى ئاڕاسته‌ى كاستى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین كرد


بە فەرمی لیۆنێل میسی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب دورخرایەوە بە هۆی پێکانەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە پێگەی فەرمی خۆی هەواڵی پێکانی لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی بڵاو کردەوە.
یەکێتیەکە ڕایگەیاند: میسی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی جێدەهێڵێت و  ناتوانێت لە یاریەکەی ئەرجەنتین  بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب یاری بکات بە هۆی ئەو پێکانەوەی لە ماسولکەکانیدا تووشی هاتوە لە   بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا .
دوابەدوای بلاوبونەوەی هەواڵی پێکانی میسی،یانەی بەرشەلۆنەش بڵاوی کردەوە کە پێویستە میسی بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت بۆ پێکانەکەی و لە ژێر چاودێری پزیشکی یانە کەتەلۆنیەکەدا بێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085