
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، داوایەك لە
براوەكانی تیروپشكی ئەمساڵ دەكات.
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق،
داوای لە براوەكانی تیروپشكی ئەمساڵ كرد، پەلە بكەن لە ڕادەستكردنی پاسپۆرتەكانیان
و ڕادەستكردنی پاشماوەی تێچووی حەج لەپێناو تەواوكردنی پێداویستییەكانی دەستەبەركردنی
ڤیزا.
حەسەن كینانی وتەبێژی دەستەی باڵای حەج و عومرە
لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”پێویستە براوەكانی تیروپشكی حەجی ئەمساڵ، پەلە بكەن
لە سەردانی نوسینگەكانی دەستەی باڵای حەج لە بەغدا و پارێزگەكان، بۆ مەبەستی ڕادەستكردنی
پاسپۆرتەكانیان و ڕادەستكردنی پاشماوەی تێچووی حەج و تەواوكردنی پێداویستییەكانی دەستبەركردنی
ڤيزا”.