
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
کۆبوونەوەیەکی دیکە لەم هەفتەیەدا لەبارەی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت
ئەنجام دەدەن.
لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ڕای گەیاند، بڕیارە لەم
ھەفتەیەدا پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن.
ئەوەشی بۆ میدیای فەرمیی حزبەکەی ئاشکرا کردووە کە کۆبوونەوەکە
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی
کۆبوونەوە بە پێی زانیارییەکان بەهۆی گۆڕانکاری لە داواکارییەکانی یەکێتی
کۆبونەوەکەیان بێ ئەنجام کۆتایی هات.