نوێترین

recent

23/03/2019

لە کوردستان بۆ بەرژەوەندی کەسێک لێبوردنی گشتی دەردەکرێت


بایز حەمە عەباس
پارێزەر
چاوپێکەوتن



یاسای لێبوردنی گشتی چییە ؟

لەمادەی153یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی1969دا هاتووە کە بەیاسا دەردەچێت وە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سکاڵانامانەی تۆمار کراون وە ئەو حوکمانە هەڵ ئەوەشێنێتەوە کە تۆمەتبارانی پێ تاوانبار کراون وە سەرجەم ئەو سزایانە ئەوەستێنێت کە دادگاکان سەپاندویانە بەسەر تاوانباران بە سزا سەرەکی و لێکەوتەکانیشیەوە و هەروەها سزا تەواوکاریەکان و  ڕێوشوێنە خۆپارێزیەکانیش کە  بڕیاریان پێ دەرچووە ، وەسەرجەم کاریگەریەکانیان هەڵ ئەوەشێنێتەوە ئەگەر دەقێکی یاسایی نەبێت پێچەوانەی ئەوە.



لێبوردنی گشتی کێ دەگرێتەوە؟
ئەگەر  یاسای لێ بوردنی گشتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەو حوکمە دەرچوو کە پێشتر لەلایەن دادگاکان دەرکرابوو ، ئەوا ئەم لێبوردنە ئەبێتە لێبوردنی تایبەت.




سودی لێبوردنی گشتی بۆ کەسێک تاوانی ئەنجام داوە چییە؟

سودی بۆ تاوانبار ئەوەیە فرسەتێکی ئەداتێ بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی وبگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا وەعیبرەت لەهەڵەی تاوانکردنی وەربگرێت وە ئەوەی حوکمی دادگا پێشتر لێی بێ بەش کردبوو بۆی ئەگەڕێتەبەمەرجێک لەداهاتوودا هەڵسوکەوتی ڕێک بکاتەوە وە ڕەفتاری بگونجێنێت لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان  وە ببێتەوە بەتاکێکی سودمەند بۆ ژیانی خۆی و کۆمەڵگا.



چەند جار تاوانبارێک لێبوردنی گشتی دەیگرێتەوە ئەگەر لە دوو کاتی جیا و بە دوو تاوانی جیا حکوم درابێت؟
لەهەموو لێبوردنەکاندا واهاتووە کە تاوانبار یەک جار ئەتوانێ سود لە لێبوردنی گشتی وەربگرێت، لێبوردنی گشتی ئەتوانێ تاوانبار لەسەرجەم تاوانەکانی کردویەتی ببورێت و سەرجەم حوکمە سەپێنراوەکانی سەری لەسەر لاببات بەمەرجێک پێش وادەی دەرچوونی ڵێبوردنەکە ئەنجامی دابن، کە جارێک سودمەند دوای سودمەند بوونی گەڕایەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان ناتوانێ لە لێبوردنی داهاتوو سودمەند بێت ئەوەش مەبەستی لێبوردن  هاوجوت ئەکات لەگەڵ گیانی چاکسازی کە فرسەت دانە بەتاوانبار ببێتە تاکێکی سودمەند بۆ خۆی و گۆمەڵگا وە ناوەڕۆکی فەلسەفەی سزادان کە سنوردانانە بۆ کاری تاوانکاری لە ناو کۆمەڵگادا جێ بەجێ دەکات بە خاتر گرتنەوە کە خاتر گرتنەکە ئەوەێە ناهێڵێ هەموو حوکمەکە تەواو بکات و ئەیبورێت.




دەستی دەرەکی هەیە دور لە یاسا ناوی تاوان باران بخاتە لیستی ناوی ئەو زیندانیانەی بەر لێبوردنی گشتی دەکەون ؟ لە لایەن بەرپرسان یان سەرۆک خێڵەکان
وەڵامی ئەو پرسیارە دەستی دەرەکی هەبێت پرسیارێکی سیاسیە من لەسیاسەت بێزار بووم   وەڵامەکە تەرک ئەکەم.



رفاندنی بڕی زیاتر لە یەک ملیاری موچەی موچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار لە لایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام درا کە بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی ئەو باندە پێشتر تاوان کار بووە و بەر لێبوردنی گشتی کەوتوە.. کەواتە دەتوانین بڵێین ئەو کەسانەی سزاکەیان تەواو ناکەن لە زیندان دوبارە تاوان ئەنجام دەدەن؟
سەبارەت بە فڕاندنی پارەکەی سلێمانی زانیاری تایبەتم نیە لەسەر پێناسی گروپ و سەرکردەکەیان تەنها ئەوەی  تۆ لە ڕاگەیاندنەکان بیستوتە منیش ئەوەم بیستووە چونکە حاڵەتێکی شاز نیە کە شتی وا ڕوینەدابێت وڕوو نەداتەوە تا گرن بێت بۆم.



زیانەکانی لێبوردنی گشتی چین ؟
زۆر جار تاوانبارە ڕەوشت شێواوەکان ئەگەڕێنەوە بۆ تاونکاری بەتایبەت دزو قۆڵبرەکان،، چونکە ڕانەهاتوون بە پشت بەخۆ بەستن نانی حەڵاڵ (ڕێپێدراو بەگوێرەی یاسا کارپێکراوو و عورفە کۆمەڵایەتیە جوانەکان) بژێوی خۆیان پەیدا بکەن
وەهەندێ لەو تاوانبارانە بەگوێرەی عورفە توندڕەوەکانی کۆمەڵگا پەروەردەیەکی توندڕوانە چەقیوەتە مێشکیان بۆ تاونەکانی دەست درێژی کردنە سەر ژیان و کەرامەتی ئەانی تر ئەگەڕێنەوە وەک بکوژو بەچکە ماڤیاکان
زیانەکانی گەڕانەوەی ئەو تاوانبارانەیە بۆ ناو کۆمەڵگا کە پێشتر باسم کرد بەمەش ئاشتی کۆمەڵایەتی ئەخەنەوە بەر مەترسی بەدزی و تاڵان و قۆڵبری کوشتن و دەست دریژی و.... تا دوایی



ئایا لە وڵاتانی پێشکەوتوو لێبوردنی گشتی بوونی هەیە؟ بەروارد  لە نێوان  لێبوردنە گشتییانەی نێوان وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا چییە؟
لە زۆربەی ووڵاتان ڕۆژهەڵات و عەرەبی هەیە ،، هەر ووڵاتەو بەگوێرەی یاسای ئە ووڵاتە وە سەبارەت بە ڕۆژئاوا لە ئەمریکا هەیە
شارەزای یاسای سەرجەم ووڵاتان نیم بەڵام ئەمریکا بەگوێرەی دەستور سەرۆکی ووڵات دەسەڵاتی لێبوردن دەرکردنی پێداوە
بەڵام بەگوێرەی سیستەم و پەروەردەی تاک و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا بەدڵنیاییەوە لەوێ بۆ حاڵەتی تایبەت بە ئەمنی قەومی  وبەرژەوەندی ووردی دیراسەکراو ئەم دەسەڵاتە بەکاردێت،، لێرە ڕەنگە بۆ بەرژەوەندی کەسێک لێبوردنێک دەربکرێت لە سێبەری ئەوەدا هەزاران تاوانبار سودمەند بن، یان بۆ ڕاگرتن باڵانسی هێز و بانگەشەی هەڵبژاردن و داپۆشینی کەم و کورتی بەڕێوەبردن و زۆر شتی تریش.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085