نوێترین

recent

06/03/2019

گفتوگۆکانی ریاڵ مەدرید لەگەڵ مۆرینیۆ دەستی پێکرد


گفتوگۆکانی یانەى ریاڵ مەدرید لەگەڵ مۆرینیۆ دەستی پێکردوەو راهێنەرە پورتوگالیەکە چەند مەرجێکی قورسی بۆ ئیدارەى ریاڵ داناوە.
ئاژانسی سکاى سپۆرت ئاشکرایکردوە، گفتوگۆکانی ئیدارەى ریاڵ مەدرید و پیرێزی سەرۆک لەگەڵ مۆرینیۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە مەلەکییەکە دەستی پێکردوە.
ئاژانسی سکاى سپۆرت ئاماژەى بەوەشداوە کە مۆرینیۆ بۆ گەرانەوە بۆ ریاڵ مەدرید کۆمەڵێک مەرجی قورسی بۆ داناون.
یەکێک لە مەرجەکان فرۆشتنی هەرسێ یاریزان ناتچۆ و ڤایخۆ و مارسیلۆن لە یانەى ریاڵ مەدرید.
هەروەها دورخستنەوەى سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکە کە پێشتر یەکێک بوە لەو هۆکارانەى وا لە مۆرینیۆ بکەن لە ریاڵ دوربکەوێتەوە.
جگە لەوەش مۆرینیۆ مەرجی ئەوەى هەیە کە لانی کەم پێنج یاریزانی نوێ بۆ ریاڵ مەدرید بکردرێت کە دیارترینیان میلیتا و هیرمۆسۆ و ئالێکس ساندرۆ و کانتی و ساڤیچ و ئیریکسنن.
مۆرینیۆ بە سەرۆکی ریاڵ مەدریدیشی وتوە کە یانەکە پێویستە دەستبەرداری ئیسکۆ و بەیل و ماریانۆ دیاز ببێت و هێرشبەری نوێ بکڕێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085