
کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان هه‌ڕه‌شه له لاهورى شێخ جه‌نگى ده‌كات و ده‌ڵێت "داهاتووتان هه‌ر هه‌ڵواسینه".
له‌په‌یامێكدا كازم فاروق له‌تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاوى كردووه‌ته‌وه به‌ناوى "بۆ جەماعەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و لاهور" ده‌ڵێت :لەمەودوا بۆ هەموو سندانێک قوزەڵقوردەکەمان حازرەـ، نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید هەرگیز بێزی نەهاتوە ناوی ئێوە بێنێت، چونکە نەوەی نوێ قەت ناوی خەڵکانی بێ بەها و خەڵکانی خاکفرۆش ناهێنن".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "داهاتوی ئێوە هەڵواسینە وەک مفەوەز شەمال و ئەم جنێودان و وتی وتی و زیندانی یەک رۆژ، خۆی لە خۆیدا ترسنۆکی و بێ دەسەڵاتی ئێوە دەردەخات"
سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایى ئه‌وه‌ش ده‌دات کە مەرگى ئه‌وان نزیک بۆتەوە ده‌ڵێت "رۆژێک دێت وەک مفەوەز شەماڵ لە بەردەرگی سەرای سلێمانی هەڵتان دەواسن".