
فه‌ریق جه‌مال ئێمینكی ، سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه: زیاتر له‌سه‌دا ٨٠ی ئاواره‌كانی قه‌زای شنگال به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و لقه‌كانی سه‌ربه په‌كه‌كه‌وه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، ترسیان له چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌یه، نه‌وه‌ك رووبه‌ڕووی توندوتیژی ببنه‌وه.
ئه‌و گوتیشی: هه‌ر ته‌نها په‌كه‌كه نین كه بوونه‌ته مایه‌ی ناسه‌قامگیری قه‌زای شنگال، به‌ڵكو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیش هۆكارێكی دیكه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی شنگالن، بۆشایی ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی‌یان له ناوچه‌كه دروستكردووه.
سوپاسالاری پێشمه‌رگه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر دۆخی شنگال ئارام و سه‌قامگیر بێت، ئاواره‌كان ده‌ستبه‌رداری ژیانی ئاواره‌یی ده‌بن و له‌بری ئه‌وه‌ی له‌نێو كه‌مپه‌كان بژین ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، به‌ڵام خۆیان له كه‌مپه‌كان پارێزراوتر ده‌بینن.
سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فه‌ریق جه‌مال ئێمینكی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و جموجۆله‌كانی داعش گوتی: “هه‌تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا جێگیر بوون، داعش هیچ ده‌رفه‌تێكی نه‌بوو خۆی رێكبخاته‌وه و جم‌وجۆل و چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكبۆبه‌ری ٢٠١٧وه، به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی، سه‌ربازی و سیاسی له ناوچه‌كه، داعش سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و جموجۆلیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك”.
فه‌ریق جه‌مال ئێمینكی ئاماژه به‌و ناوچانه ده‌دات كه داعش تیایدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “له سنووری قه‌زای شنگال و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا، هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای مووسڵ و سنووری قه‌زای مه‌خموور به تایبه‌ت چیای قه‌ره‌چووغ، هه‌روه‌ها له سنووری پارێزگای كه‌ركووك رۆژ دوای رۆژ چالاكی تیرۆریستی و جموجۆله‌كانی داعش له زیادبووندایه”.
سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوتیشی: “داعش هه‌ڕه‌شه نابێت بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش توندوتۆڵ كراون و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره به‌رگرییه‌كن، به‌ڵام ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌هۆی نه‌بوونی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره”.
سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق گوتی: “لێژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كردووه و تا ئێستا له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن، یه‌كێك له كاره‌كانیان ئه‌وه‌یه كه رووپێوێكی گشتی بۆ ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ن”.