
ماڵپەڕی سەندەی تایمزی بریتانی بڵاویکردەوە، لەماوەی
چەند رۆژی ئایندەدا وەزیرە باڵاکانی حکومەتی بریتانیا تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی
بریتانیا لەدەسەڵات دوردەخەنەوە.
سەندەی تایمزی بریتانی" بەهۆی شکستی پڕۆژە
ستراتییژییەکەی تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پرسی برێگزیت و نزیکبونەوە
لەدوایین وادە، بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی مەی بڕیاریانداوە لەماوەی چەند رۆژی ئایندە
تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیران لە دەسەڵات دوربخەنەوە".
سەندەی تایمز ئەوەشی ئاشکراکردوە، 11 وەزیری باڵای
حکومەتەکەی مەی کە ناویان ئاشکرانەکراوە رێککەوتون لەسەر ئەوەی تێرێزا مەی لە دەسەڵات
دوربخەنەوە لەبەرئەوەی بڕیارەکانی و پڕۆژەکەشی "بوەتە ژەهر بۆ سیاسەتی ئێستای
بریتانیا".
لە زاری یەکێک لەوەزیرەکانەوە سەندەی تایمز بڵاویکردوەتەوە،
تێرێزا مەی تا 10 رۆژی دیکە لە دەسەڵات دوردەخرێتەوە و پڕۆژەی دورخستنەوەکەشی لە
ئاستێکی باڵادایە.
تێرێزا
مەی دەنگی بەمانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا داوا لە هەڵبژاردنەکانی 2017 بەڵێنی
بەئەنجام گەیاندنی برێگزیت-دا و تا ئێستاش بەهۆی دو جار رەتکردنەوەی پڕۆژەکەی لە پەرلەمان
شکستی هێناوە لە دەرکردنی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.