
پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە لێدوانێک گڕی بەردایە داهاتووی خۆی و گومانی خستە سەر مانەوەی لە ریزی یانە ئینگلیزییەکە.
لە میانی لێدوانێکیدا پۆگبا رایگەیاندووە ریاڵ مەدرید خەونە وە کاتێک زیدان راهێنەریەتی بۆ هەموو کەسێک خەونە ئەوەی حەز بە تۆپی پێ بکات.
ئەم لێدوانەشی پۆگبا لەلایەن راگەیاندنەکانەوە بەجۆرێک شیکردنەوەی بۆکراوە کەو ئەو یاریزانە خەونی ئەوەیە لە ژێر سەرپەرشتی زیدانی هاونیشتمانی لە ریاڵ مەدرید یاریی بکات و پەرە بە تواناکانی بدات.
هەروەها لەماوەی رابردوو ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ئۆفەری تایبەتی خۆیان پێشکەشی مان یونایتد کرد بەڵام دواتر هیچ ئەنجامێکی نەبوو.