
ئایە سەربازکچێکى بەتەمەن بچووک بەڵام دەستى داوەتە کارێکى گەورە، هەرچەندە تەمەنى تەنها ١٣ ساڵە بەڵام خاوەن کتێبێکەو بەزمانى ئینگلیزى بەناونیشانى (Lucky) بهماناى کەسێکى بەختیار دێت، ئەوهێشتا بچووکە بەڵام ئومێد و پڕۆژەى زۆرى پێیە بۆداهاتوو.
ئایە سەرباز عیسا خوێندکارى پۆلى هەشته لەقوتابخانەى سەروەرانى نێودەوڵەتى وتى:ئەوەى هۆکار بووە بۆ نوسینى ئەو کتێبە بۆ ئەوەى کارێکى جیاواز بکات و ببێتە بچوکترین نووسەر، هەروەها ببێتە پێشنگى قوتابیان، بۆیە ئەمانە وایکرد کتێبێک بەزمانى ئینگلیزى بنوسێت و بەچاپى بگەیەنێت.
سەبارەت بەناوەڕۆکى کتێبەکەشى ئەوەى خستەڕوو، كتێبەکەم بەناونیشانى (Lucky) كەبەماناى کەسێکى بەختیار دێت، ناوەڕۆکى کتێبەکەم کورتە چیڕۆکێکە باس لەژیانى کچێک دەکات لەماوەى ژیانى منداڵیدا زۆر ناخۆشى بەسەردادێت، دواتر کاتێک گەورە دەبێت بەهۆى پارەوەرگرتنەوە زۆر خۆى پێش دەخات و دەبێتە کەسێکى تر، بەڵام دواجار تووشى ڕووداوێک دەبێت، لەم چیڕۆکەدا ئامانجم ئەوەیە کە پارە هیچ گرینگیەکى وەهاى نیە بەڵکو تەندروستى خۆت لەهەموو شتێک گرینگترە.
ووتیشى، لەداهاتوودا پڕۆژەى زیاترم دەبێت و بەزمانەکانى تریش جگە لەزمانى ئینگلیزى و کوردى هەوڵى نوسین دەدات، هەروەها کارى خێرخوازیش ئەنجام دەدەم ئومێد دەکەن بەهاوکارى ئێوەش بەکۆکردنەوەى داهاتێکى زۆر بۆ هاوکارى کەسانى لێقەوماو.
سهرچاوه:خهڵك