نوێترین

recent

05/03/2019

لە پەیامێکدا هاوپەیمانیی نیشتمانی داوای مافی هاوڵاتیان دەکات


لە پەیامێکدا هاوپەیمانیی نیشتیمانی کە ئارام قادر سەرۆکایەتی دەکات داوا دەکات ئەرکی لە پێشینەی کابینەی نوێی حکومەت باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان بێت.

لە پەیامەکەی هاوپەیمانی هاتووە:- هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان  یادی ٢٨ ساڵەی ڕاپەرین دەكەنەوە کە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و بژێوی و باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لەبارێکی نالەباردایەو زۆرێك لەو ئامانجانەی كە راپەڕینی لەپێناودا كرا، هەرلە دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و دابینکردنی خۆشگوزرانی بۆ هاوڵاتیان، تادەگاتە چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی ڕاستەقینە و بنیاتنانی  حوكمڕانییەكی باش، بەدینەهاتوون و هاوڵاتیان لە لوتکەی بێئومێد و نیگەرانیدا ژیانی کولەمەرگی بەسەردەبەن.
دەشڵێت:- جگەلەوەی  ئەمڕۆ نەوەیەک داوای ماف و ئازادی دەکات کە ئەو سەروەریانە ناکەنە پاساوی نادادی و گەندەڵی و شکستی حوکمڕانی، چاویان لە ژیانیکی باشتری هاوشێوەی گەلانی پێشکەوتووی دونیایە و هاوڵاتیان بەبێزاری و توڕەییەوە لەچاوەڕوانی باشکردنی دۆخەکەدان و نموونەی گەلێکی ئارامگرن و لەبری دەسەڵاتداران هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن.
 ئێمە لە هاوپەیمانیی نیشتمانی  سەرەڕای ڕەخنە و نیگەرانی زۆرمان لە سەر تیکڕای سیستمی سیاسی و حوکمڕانی لەهەرێمدا ، بە گەشبینیەوە دەڕوانینە داهاتوو، لەو پێناوەشدا پشتیوانی هەر هەنگاوێك دەکەین  بە ئاراستەی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی و هیواخوازین هەموان بەگیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لە گەڵ بارو دۆخەکەدا بکەن و کۆتایی بە ناکۆکی و بەرژەوەندییە تایبەتەکان بهێنن و لە پێناو یەکڕیزی وبەرژەوەندی گشتیدا و لە زووترین کاتدا کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، کە ئەرکی لە پێشینەی دابینکردنی بژێوی خەڵك و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی  بێت و لە ئاست چاوەڕوانی هاوڵاتیان وتێپەڕاندنی قەیرانەکاندا بێت و چیتر قەیران بە قەیران چارەسەرنەکرێت و کۆتایی بەم نەهامەتی و ستەمە بهێنرێت و پێکەوە کاربۆ ئارامی و پێشکەوتن و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بکەین .





Picsart-24-02-23-21-31-09-085