نوێترین

recent

22/03/2019

وەزارەتى ناوخۆى عێراق: لە ڕووداوەکەى موسلدا ژمارى ئه‌وكه‌سانه‌ى گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەى ١٠٠ کەس به‌رزبووه‌وه‌



وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، ژمارى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەى ١٠٠ کەس بەرزبووەوە.
بەگوێرەى ئامارێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان ژنن کە تائێستا ١٩ منداڵ و ٦١ ژن لە ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ ماتەمینى گشتى دەبێت لە سەرتاسەرى عێراق و سەرجەم کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانى دەرەوەى وڵات.
لەلایەکى دیکەوە سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەڕووداوەکەى موسڵ بکرێت.
بڕیاریشە ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دانیشتنێكی نائاسایی گرێ بدات بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوەكە.
دوێنێ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە کردبوو، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە. سەرچاوەکان لەبارەی هۆکاری ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمەوە باسیان لە پچڕانی ئەو سیمانەوە كردووه‌ کە هاوسەنگیی بەلەمەکەی ڕاگرتووە.
شایانى باسه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵحیش به‌سه‌ردانێكى كتوپڕگه‌یشتۆته‌ شارى موسڵ بۆبه‌هاناوه‌چوونى قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌وله‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانى لایه‌نى ئه‌منى وپه‌یوه‌ندى داربه‌رووداوه‌كه‌وه‌ بكات..
Picsart-24-02-23-21-31-09-085