نوێترین

recent

16/06/2017

ئەوەى لەقەتەر ڕویدا دەشێت زۆر بەئاسانى لەهەرێمى کوردستانیش رووبدات



    یاسین ته‌ها      

خەڵک بەیانییەک لەسەر هەواڵى کتوپڕى داخستنى تەواوى سنورى وشکانى و سنورى ئاوى سێ دەوڵەتى دراوسێ (سعودیە، ئیمارات، قەتەر) بەخەبەر هاتن، بەڵام جیۆپۆڵەتیک و یەدەگى نەختینەیی و دیبلۆماسیەتى ئەم وڵاتە لەهەفتەى یەکەمى قەیرانەکەدا ئەم بژاردانەیترى بۆ فەراهەمکرد:

ـ 2 هێڵى دەریایی بۆ عوممان "صحار" و "صلالة".

ـ دوو هێڵى ئاوى بۆ دوو لەگەورەرتین بەندەرەکانى هیندستان "ماندرا" و "نافا شيفا".

ـ زیادکردنى گەشتە فڕۆکەوانییەکان لەئاسمانى ئێران بەتێکڕاى 3000 گەشت لە یەک رۆژداو تەرخانکردنى 3 بەندەرى ئاوى بۆ بازرگانى لەگەڵ دۆحە لەلایەن ئێرانەوە. 

 ـ پردێکى ئاسمانى کراوە لەگەڵ تورکیاو ئەکتیفکردنى رێککەوتننامەى بەرگری هاوبەش و دەرگا کردنەوە بۆ دامەزراندنى بنکەیەکى سەربازیی تورکى لە قەتەر (5 هەزار سەرباز). 

ـ ئەکتیفکردنى گرێبەستى 20 ملیار دۆلار بۆ کڕینى فڕۆکەى ئێف 155 لەگەڵ ئەمەریکا و پنتاگۆن دوو کەشتى سەربازیی نارد بۆ مانۆڕى هاوبەش لەکەناراوەکانى قەتەر. 

ـ یەدەگى نەختینەیی مۆڵ و کاشى وڵات 325 ملیار دۆلارە (بۆ 2 ملیۆن و 300 هەزار کەس کە 133% یان خەڵکى رەسەنن) جگە لەملیارەها دۆلاریتر بەهاى عەقارات و وەبەرهێنان لە بەریتانیاو ئەنقەرەو مالیزیاو وڵاتانیترى دونیا... 

ـ تێکڕاى داهاتى هەر تاکێک لەقەتەر لە 2016 دا بڕى 1299 هەزار دۆلاربووە کە بەزمانى بازاڕ دەکاتە نزیکەى 13 دەفتەر و ساڵێک پێش ئەوەش 132 هەزار دۆلار بووە.

 ئەگەر هەرێمى کوردستان رۆژێک لەرۆژان بەر غەزەبى دراوسێکانى یان پلانێگیڕییەکى وەک ئەوەى جەزائیر کەوت، دەتوانێت پەنا بۆ کام بەدیلێکى هاوشێوە ببات؟!

Picsart-24-02-23-21-31-09-085