
بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ش په‌یامێكیان ئاراسته ده‌كات و ده‌ڵێت " كوره بیكه‌ن وه خاترى خوا ئیتر ئه‌م گه‌رِه‌لاوێژێیه با به‌س وێت، كاكه پێ پێژن برامان براى و كیسه‌مان جیایی، با ئه‌و له قه‌ڵه‌م رِه‌وى خۆى میرنشینێك رِابگه‌یه‌نێت كه‌ى توانى بیكاته ئه‌ڵمانیاى رۆژئاوا با ئێمه ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات بین و له برسا بمرین.
عه‌تا سه‌راوی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له نوسنێكدا له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی كه‌مێك پێش ئێستا بڵاوی كردوه به‌ناونیشانی "نهێنی یه‌كانى رِیفراندۆمه‌كه‌ى به‌رزانى" و ده‌ڵێت "بۆ هاورِى و هه‌ڤاڵانم له كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى"
نووسیویه‌تی " ئه‌مرۆ 18/6/2017 رۆژى یه‌ك شه‌ممه دووباره كۆده‌بنه‌وه تا كۆبونه‌وه‌ى پێشوتان ته‌واو بكه‌ن، دڵنیام زۆربه‌تان چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى به‌رزانیتان له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى فۆرن پۆلسی ئه‌مریكیدا خوێندۆته‌وه؟! "
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێـت" هه‌ڤاڵان ئه‌م براده‌ره پێش سه‌فه‌رى بۆ توركیا كه ئۆردوگانى هاوپه‌یمانى بانگێشتى كردووه دڵنیام ئه‌چێت"
ئه‌فه‌رموێت
1- دواى رِاپرسى واز له پۆسته‌كه‌ى دێنێت؟!!!!!.
2- بمرین له برسا رِاپرسى ده‌كه‌ین؟!!!.
3- ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم واته 53% خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌گه‌ر بڵێن نا بۆ سه‌ربه‌خۆى و عێراقیان هه‌ڵبژارد ئه‌وه ئێمه قبوڵى ئه‌كه‌ین؟!!!!.
4- له رِاپرسییه‌كى تردا چاره‌نوسى خانه‌قین و كه‌ركوك و شه‌نگال و ناوچه دابراوه‌كانى تر دیارى ده‌كه‌ین، واته له ئێستادا له‌و ناوچانه راپرسى ناكه‌ین؟!!!!!.
سه‌راوی ڕوونی ده‌كاته‌وه " ئه‌م هاورِێیه‌تان پی|َتان ئه‌ڵێم ئه‌رێ ئه‌و قسانه ته‌فسیرو ته‌حلیلى گه‌ره‌كه!!!!؟ ئه‌رێ كێ ئیزنى داوه 53% ى خه‌ڵك و خاكى كوردستان پێش چوونى بۆ لاى ئه‌ردوگان وازى لێ بێنێت و بیداته برا عه‌ره‌به چاو رِه‌شه‌كان و مه‌غۆله‌كانى ئاك پارتى و ئۆردوگان."
ده‌شڵێت " ئه‌رێ ئێوه دوو جار ریفراندۆم ده‌كه‌ن؟!!!!! جارێ له‌م هه‌رێمه‌و جارێك له‌و هه‌رێمه‌ى كه به‌رزانى له ئێستاوه وازى لێهێناوه؟!!!!.ئه‌رێ دوو ساڵه ئه‌م براده‌ره قوتى خه‌ڵكى برِیوه، ماویه‌تى له‌وه زیاتر خه‌ڵك برسی تر بكات؟!!!ئه‌رێ به رِاست تا ئێستا ئێوه نازانن له هه‌ر شار‌و شوێنێكى ئه‌م كوردستانه كه به‌رزانی یان به سه‌رۆك قبوڵ نه‌بێ و پارته‌كه‌ى، پارتى پێشرِه‌و نه‌بێت ئه‌و به كوردستانى نازانێت و كۆرسى هه‌ڵپه‌ركێ و نوسین و ... هتد مان بۆ ده‌كاته‌وه.
له كۆتایدا عه‌تا سه‌راروی ده‌ڵێت "به زمانى جافى و شاره‌زوریانه‌ى خۆم ( كوره بیكه‌ن وه خاترى خوا ئیتر ئه‌م گه‌رِه‌لاوێژێیه با به‌س وێت)، كاكه پێ پێژن برامان براى و كیسه‌مان جیایی، با ئه‌و له قه‌ڵه‌م رِه‌وى خۆى میرنشینێك رِابگه‌یه‌نێت كه‌ى توانى بیكاته ئه‌ڵمانیاى رۆژئاوا با ئێمه ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات بین و له برسا بمرین و دوایی وه مه‌منونى دیوارى دێگه‌ڵه‌و پردێكه‌ى ئه‌و ئه‌هه‌رِۆژێنین و ئه‌چین وه دوایا و وه زۆر سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ى لێئه‌خۆین و ئه‌وێ بوێ وه سه‌رۆكى ئێمه‌ش و ناوێ وازبێرێت و ئه‌یكه‌ین وه پاڵه‌وانى یه‌كگرتنه‌وه‌مان، وه‌كو(هیڵمه‌تكۆڵ) كه پێرى له ته‌مه‌نى87 ساڵیدا كۆچى دواى كرد."