
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام شكێندران.
سەرچاوەیەك لەشارەدێی دووزخورماتوو بۆ كوردیو وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش لەباشووری شارەدێكەیان و بەتایبەت لە گوندی حلێوەوە هێرشێكیان كردە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەو دوای شەڕێكی سەخت هێرشەكەیان شكێندرا.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، داعش لەهێرشەكەیدا چوار چەكداریان خۆیان تەقاندۆتەوە، زانیارییە سەرەتاییەكانیش باس لە برینداربوونی ئەفسەرێكی فەوجی چوار لیوای (16) دەكەن.