نوێترین

recent

18/06/2017

بەیعەت دان بەدەوڵەتێکی ستەم کار وبرسی کردنی گەلێکی هەژار*

!بەیعەت دان بەدەوڵەتێکی ستەم کار وبرسی کردنی گەلێکی هەژار*
بەپێی تەجروبەی گەلانی جیهان و میللەتانی ژێردەستە وچەوساوە هەموو گەلێك مافێکی ڕەوای خۆیەتی خەبات بکات لەپێناو ئازادی بۆ ڕزگار بوون لەژێر دەستەیی مافی چارەی خۆنووسین.بە .شۆڕش وگیان فیداکاری خەباتیان کردوە. لەپێناو ئامانجی سەبەخۆ بوونیان ..بەڵام ئەمە لەکاتێك ه ولایەنە سیاسیەکانی ئەو گەلە یەك دەنگ ویەك ڕەنگ بن
.لەهەمان کات دا ئەبێت تاك پێش ئەوەی دەنگ بەبەڵێ بدات ئامادە بێت گیانی لەپێناو سەربەخۆیی ووڵاتەکەی دا بەخت بکات وتەحەمولی برسێتی وساردوی گەرمی بکات لەهەرکاردانەوەی جیهانی وناوەکی کەڕوبەڕەی ووڵاتەکەی ئەبێتەوە !
ڕیفراندۆم لەئیستادا ولەهەرێمی کوردستان دا لەلایەن حیزبێكەوە بانگهێشتەی بۆ ئەکرێت کە خۆیان خەرقی خیانەتن و بوونەتە هۆکاری برسی کردنی تاکی کوردو قوفڵێلیان لەدەرگای پەرلەمان داوە کە دەزگایەکی شەرعی یە بۆ یەکلا کردنەوەی پرسێکی گرنگی وەك ڕیفراندۆم * ئەگەر شتێك نیە لەپشت ئەم بانگهێشتەوە ئەبوایە پارتی یش وەك هەموو یەکێك لەلایەنە سیاسیەکانی تر دەربکەوتایەو تا هەردوو حیزبی گۆڕان کۆمەڵیش ئامادە نەبوونایە نەئەبوو ئەو کۆبوونەوەیە ببەسترایە یان بڕیاری تێدا بدرایە چوونکە ئەبینین چینێکی کۆمەڵگا بەتوندی ئەو بڕیارە ڕەت ئەکەنەوە ئەمەش دەرچەی بوونی بۆنی مەرامێکی حیزبی یە لەپشت ڕیفراندۆمەوە!!
بۆیە نابێت ڕێگا بدرێت ئەو دەوڵەت ڕابگەیەنرێت. چوونکە بەدڵنیای دەوڵەتێکی ستەمکار* جیاوازی نابێت لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ڕژێمی پێشووی لەناوچوو...
من یەکێکم لە هەرە موزەحیەکانی دەستی سەربەخۆیی کە لایەك لەجەستەم لەپیناو مافی چارەی خۆنووسین بەگەلەکەم بەخشیووە ئەمە کاتێك بوو هێندە ئێنتیمای نەتەوەییم بەهێز بوو ئامادەش بووم بمرم بەمەرجێك گەلەکەم ببێتە خاوەنی قەوارەی خۆی وتاکی کورد خۆی بڕیار لەچارەنوسی خۆی بدات ......پێویستە ڕٶشنبیران و خەڵکی کوردستان بەگشتی بە وریای یەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بانگهێشتنامەیە بکەن . خەڵك لە دەرچەو دەرەنجامەکانی هۆشیار بکرێتەوە ئەمە ئەرکی ڕۆشنبیرانە نەك قەڵەم فرۆشەکانی کۆمەڵگا!
-هێندەی من سەرنجی مدییاکانی پارتیم داوە لەوە تێگەشتووم کەپارتی ئەیەوەێت سەربەخۆیی کوردستان بەلای بارزانی وپارتی دا بشكێننەوە گوایا تەنها ئەوانن هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆیی لەکاتێك ئەوان تەنها داوای ئۆتۆنۆمی یان ئەکرد لە چوار چێوەی عێراقێکی فیدراڵ دا...بەڵام تاکە حیزب کەداوای بەدەوڵەت بوونی ئەکرد یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.......هیچ موزایدەیەکیش بە مافی چارەی خۆنووسینەوە نەکراوە چاوەڕێی هەلێکی گونجاوتر! بووە بۆ ڕیفراندۆم وڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی...............مسعود بارزانی خۆی حیزبکەی وەك هەموو یەکێك لەحیزبە بەشدار بوەکان بەشداری کۆبونەوەکەی کردوە بەڵام ئیستاش ئەڵێم چەندێك مافی حیزبێکی بچووکی وەك زەحمەت کێشانە باس لە ڕیفراندۆم بکات هێندەش مافی پارتی ومسعود بارزانی بەڵام!
-مسعود بارزانی لەو پۆستەی ئێستا داگیری کردوە نایاسایی یە و ویلایەتی بەسەر چووە وتمان تاکۆتایی شەڕی داعش وا شەڕی داعش کۆتایی هات! بۆیە ئێستا بەموطڵەقی ئەڵێم مسعود بارزانی ئێسکپایەر بوەو نابێت هیچ بڕیارێکی کاری پێ بکرێت...........هەموو ئەمانە بەلایەك
-مسعود بارزانی خۆی پارتەکەی دژایەتی کوردانی باکوور دەکەن وپاڵپشتی ئەرۆغان ئەکەن!
-مسعود بارزانی مەبدەئیەن دژایەتیئ کوردانی ڕۆژائاوا دەکات ئەگەر باس لەناردنی هێز بکەیت بۆ کۆبانێ ئەکێشم بە حەوشەی دەمتا چوونکە ئەویش بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵك بوو لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی تورکیا
-ئەوەی بارزانی دژایەتی ناکات ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ئەویش تەنها بۆ ڕازی کردنی دڵی دەوڵەتی تورکیایە... زۆربەمان ئەزانین لە ڕابردوودا پارتی چی بە کۆمەڵە دیمۆکراتی ئێران کرد !
ئەگەر ڕێفراندۆم یش ئەنجام بدرێت بەدەنگی نەخێر وەڵام ئەدرێتەوە چوونکە پارتی لەژێر دەسەڵاتیئ خۆی دا هەناسەی ئازادیشی داگیر کردوە ..
-لەئێستاوە شەڕ لەسەر ئەوەیە وێنەی کێ لەسەر دراوی کوردی دابنرێت بێ گومان مەسعود بارزانی باوکی بەباشترین کەس ئەزانێت . وێنەی لەسەر ئەو دراوە بێت بەڵام گەلی کورد لەهەر چوارپارچەکەی کوردستان دژی ئەوەن مستەفا بارزانی وێنەی لەسەر دراوی کوردی هەبێت ...هەموو کوردێکی هۆشیار پێی وایە ئەمە خواردنی مافی پێشەوا "قازی مەحمەدە" نەك مستەفا بارزانی کە لەدەوڵەتێکی بێگانەدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
عطا حاجی عبدڵڵــە 18/6/2017
لەفەیس بووکی نووسەر وەرگیراوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085