

شاخه‌وان خالید
له‌مێژووی كۆن و
نوێ‌دا سه‌دان هه‌ل بۆ گه‌لی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌نانی كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ره‌خساوه،
ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون كوردیان گه‌یاندۆته لوتكه‌ی ئارمانجه‌كانی، به‌ڵام هه‌میشه
ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیمی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی زڵهێزان و له‌رێگه‌ی هێز و كه‌سانی
چڵكاوخۆر ئه‌م خه‌ونانه‌ی گه‌لی كوردستانیان له‌بار بردووه.
گه‌لی كوردستان
كۆڵنادات
هه‌رچه‌نده
قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان هه‌وراز و نشێوی زۆری به‌خۆیه‌وه
دیوه، به‌ڵام هیچ كاتێك له‌كه‌وتن دووچاری شكست نه‌بووه، به‌ڵكو له‌هه‌موو به‌شه‌كانی
كوردستان شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بووه و تاكی كورد، سه‌ركردایه‌تی
كورد، میلله‌ت، ده‌ستاو وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه‌و له‌خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام
بووه، ئه‌وه‌ش نهێنی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی خه‌بات و تێكۆشانه له‌پێناو ئازادی و
رزگاری نه‌ته‌وه‌ییمان.
پیشمه‌رگه سه‌رفرازی
بۆ كوردستان هێناوه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان هه‌موو كات گیان له‌سه‌رده‌ست بووه، بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان،
بۆیه پێشمه‌رگه ناوچه‌یه‌كی زۆری رزگار كردووه له كوردستان و عێراق و لێره‌و
له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ كه ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه بكشێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه غه‌دره‌و
و مه‌حاله له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌خوێنی پێشمه‌رگه رزگاكراوه، بۆ
خیانه‌ته له‌خوێنی شه‌هیدان گه‌ر له‌و ناوچانه بكشێینه‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆریشه
هه‌ر نه‌بێت له‌به‌شێكی ئه‌و ناوچانه پێشمه‌رگه هه‌بوون، له‌دوای ئه‌و رووداوانه‌ی
ئه‌و ماوه‌یه‌و پاشه‌كشه‌ی سوپای عێراق ئه‌ركی خۆیان نواندووه‌و پێموایه پێكهاته‌كانی
دانیشتووی ئه‌و ناوچانه سوپاسگوزارن بۆ پێشمه‌رگه، چونكه ئه‌گه‌ر هێزی
پێشمه‌رگه نه‌بووایه داعش له‌و ناوچانه ده‌بوو، بۆیه هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌وه
ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووایه، كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه‌كه زۆر گه‌وره‌تر
له عێراق روویده‌دا، بۆیه پێویسته به‌غدا هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكات بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت به‌رگریی زیاتر له‌و ناوچانه بكات.
كێشه‌ی هه‌ولێر و
به‌غدا به‌كۆتا نایه‌ت
هه‌میشه ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌گیرێ كه‌هه‌موو
ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پاشان به‌غدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری
رێكده‌كه‌ون جێبه‌جێی ناكات، كێشه‌ی به‌غدا كورد نیه به‌ڵكو ناكۆكییه‌كانی نێوان
پێكهاته و سیاسییه‌كان و سوننه و شیعیه هه‌ر ئه‌وانیشن به‌رده‌وامی به‌كێشه‌كان
ده‌ده‌ن.
شیعه‌كان و سووونه‌كانیش له‌گه‌ڵ كوردا ده‌بێت تێبگه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و مه‌ترسییه، ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات، ئه‌وه خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان بێت و خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نوێی عیراق بێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م قۆناغه تێبپه‌ڕێنین و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ دروستبووه نه‌بوونی ته‌وافوقی سیاسی و نه‌بوونی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بكرێت بۆ جۆری كاركردن و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی ناو ده‌زگاكانی حوكمڕانی عێراق، بۆیه ئه‌م كێشانه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ن و كوردیش هه‌رچی كردووه و ده‌یكات بۆ عێراقی یه‌كگرتوو له‌كۆتایی ئه‌و عێراقه هه‌ر له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆڕانگاری به‌سه‌ر دێت
كوردستان دانپێدانانێكی
نێودەوڵەتی هەیەو، لەناو هاوكێشە نوێیەكانی ناوچەكەش، پێگەیەكی تری هه‌یه و هه‌رچی
له‌ناوچه‌كه بكرێ بێ كورد ناكرێ، بۆیه كاتی هاتووە نه‌خشه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گۆڕانكاری به‌سه‌ربێت، وەكو كێشەكانی رۆژئاوای سەدەی هەژدەهەم، رێككەوتنێكی گەورەی
لەنێوان دەوڵەتە زڵهێزه‌كان و دەوڵەتەكانی هەرێمایەتی ببەسترێت، كاتی ئه‌وه
هاتووه گه‌ڵان بگه‌نه مافی چاره‌نووسی خۆیان و گه‌لی كوردستانیش به‌مافی چاره‌نووسی
خۆی بگات و كورد جارێكی دیكه به‌وه رازی نابێ سایكس بیكۆ و لۆزانێكی دیكه‌ی له‌دژدا
بكرێ.
سالح قه‌لاب داوای
سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی كوردستان ده‌كات
ساڵح قەلاب،
وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی ئوردن، لە وتارێکیدا له‌ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی
لەندەنیدا له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاویکردۆتەوە، روو له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب
ده‌كات و ده‌ڵێ: پێویستە عەرەب بە چاوی گومانەوە تەماشای ویستی سەربەخۆیی کوردستان
نەکەن، بەتایبەت ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکە بەخۆیەوە بینیوە گۆڕانگاری زیاتر
رووده‌ده‌ن، مافی گەلی كوردستان نزیک بووەتەوە، ئێمەش وەک گەلێکی برا پێویستە
پشتیوانی‌یان بکەین.
سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان نه‌خه‌ونه نه‌ده‌نگۆ
ڕۆژنامه‌ی
"واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ سه‌رۆكی كورده‌كان: كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه ده‌نگۆیه
نه خه‌ون". بڵاو كردۆ‌ته‌وه و تیایدا
بارزانی ده‌ڵێ: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه خه‌ونه و نه ده‌نگۆیه، به‌ڵكو
ئامانجێكه و بۆ هێنانه دی ده‌ست به هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌كه‌ین، ئه‌مه په‌یامێكه
بۆ هه‌موو گه‌لان و ده‌وڵه‌تان كه گه‌لی كوردستان ده‌ست له‌و مافه‌ی هه‌ڵناگرێ، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌كمان
جه‌ماوه‌ر و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستان پاڵپشت بین بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان.
ڕیفراندۆم خواستی
گه‌لی كوردستانه
رۆژی 25-9-2017
رۆژێكی مێژووییه له‌میژووی خه‌باتی كوردستان و حیزبه‌كان، جه‌ماوه‌ر، رێكخراوه‌كان،
ده‌زگاكان، هه‌موو چین و تویژه‌كان ده‌بێ به‌ده‌نگ ئه‌و رۆژه‌وه بچین و ده‌نگ به‌لێ
بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین و ئه‌مه‌ش مێژووه‌كه گه‌لی
كوردستان به‌خوێن نووسیویه‌تیه‌وه.