
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ناوی عه‌تاب دوری پێخۆشه بمرێت، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌بینێت.
عه‌تاب دوری كه هاوكات ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌ری عێراقه، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، ڕایگه‌یاندووه"كوردستان هه‌رگیز ناتوانێت له‌عێراق جیابێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد له‌ئێستادا خاوه‌نی هیچ نیه، ته‌نانه‌ت ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش دابینبكات”.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ئه‌گه‌ر كورد گه‌یشت به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت؟ عه‌تاب ئه‌لدوری ده‌لێت " هه‌رگیز كوردستان له‌عێراق جیانابێته‌وه‌و هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین، حه‌ز ده‌كه‌م بمرم‌و ئه‌وه به‌چاوی خۆم نه‌بینم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی رقم له‌كورده، نه‌خێر به‌ڵكو ده‌زانم كورد به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه‌وه توشی كاره‌سات ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " ئه‌وه به‌مانای پارچه‌پارچه‌بونی عێراق‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی، پێویسته به‌غدا هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت ئیتر زمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات‌و پێویسته رێگه‌ی یاسایی‌و ده‌ستوری بگیرێته‌به‌ر، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌وه بزانن كه هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین، كوردستان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له‌عێراق به‌پێدانی ماف‌و ئیمیتیازی ته‌واوه‌تی دانیشتوانه‌كه‌ی‌و رێزگرتن له‌زمان‌و بیروبۆچون‌و داوكارییه‌كانیان، ئه‌بێت كورد پشتیوانی له‌ولاَته‌كه‌یان بكه‌ن‌و له‌دژی پارچه‌پارچه بونی بوه‌ستنه‌وه‌و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی مه‌سعود بارزانی‌و ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی ناشه‌رعی خۆیاندا هانا بۆ هه‌مو شتێك ده‌به‌ن".