
ێدوانەكانی كەسایەتییەكی بەناوبانگی شارۆچكەی كفری لەبارەی یاساو دادگاكانی هەرێمەوە بۆتە باسی گەرمی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
ئەكبەر حاجی رۆستەم كەسایەتی بەناوبانگی شارۆچكەی كفری، بەهۆی لێدوانەكانی لەبارەی یاساو دادگاكانی هەرێمەوە كە وتبوی “یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ كەسی بە دەسەڵاتی وەك ئەو دەستگیر بكات”، بۆتە باسی گەرمی میدیاكان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەرقاڵ كردوە.
ئەم پیاوە سەر بەبنەماڵەی حاجی رۆستەمی شارۆچكەی كفرییەو خەڵكی گوندی ئۆمەربل-ە.
بنەماڵەی حاجی ڕۆستەم لەسەرەتای شۆرشی گەلی كوردەوە دژی داگیركەر خەباتیان كردوە.
لەساڵی ١٩٦٣ براگەورەیەكیان بەناوی(هادی حاجی ڕۆستەم) لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەگوندەكەی خۆیان شەهید كراوە.
لەساڵی ١٩٧٠ ئەكبەر حاجی ڕۆستەم دەبێتە پێشمەرگە لەشۆڕشی ئەیلول لەگەڵ كاك عەزیز قازی كەئەو كاتە ئامر بەتالیۆنی گەرمیان بووە تاكو ساڵی١٩٧٥كە شۆڕشی كوردی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لێكراوە.
لەساڵی ١٩٧٧ كە شۆڕش دەستی پێ كردەوە( تایەر، سەباح، جمهور، حاتم، جعفر) كوڕانی حاجی ڕۆستەم ئەبن بەپێشمەرگەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
لەو كاتەدا ئەكبەر حاجی ڕۆستەم لەسەر براكانی زیندانی دەكرێتو لەگەڵ برا گەورەكەی بەناوی حیدر حاجی ڕۆستەم ودایكی و باوەژنی و دو خوشكی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بەعقوبە.
تایەر حاجی ڕۆستەم كەلەو كاتەدا جێگری مەفرەزەكەی شەهید خالد گەرمیانی بوو لەگەڵ كاك خالد بۆسە بۆ كوڕی قائمقامی كفری دادەنێن و دەستگیری دەكەنو لەدوای ساڵێك لەبەندكردنیان دواتر لەپرۆسەیەكی دیل گۆڕینەوەدا ئەكبەر حاجی ڕۆستەمو كەسەكانی ئازاد دەكرێت لەبەرامبەردا كوڕی قائمقام ئازاد دەكرێت.
پاشان ئەكبەرحاجی ڕۆستەم پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەكات ولەسەر حسابی خۆی١٢ كلاشینكۆف دەكڕێت و دەیكاتە دیاری شۆڕشو بەشداری سەرجەم شەڕەكانی گەرمیان دەكات، وەكو داستانی ئۆمەربل كە لەو شەڕەدا رژێمی بەعس بە ٢١٤تانك و زرێپۆش(١٠)فەوجی خەفیفەی جاش و لیوای (زیئب)و ١٨ شۆفڵ لەجۆری كاوسكی هێرشی هێنا بۆ سەر گوندی ئۆمەربل كەنیازی ڕوخاندنی هەبوو لەوكاتەدا ئەكبەر حاجی ڕۆستەم فەرماندەی شەڕەكە دەكات كەژمارەیان١٨پێشمەرگەبوو لەو ڕۆژەدا زیاد لە(٥٠)گولە (ئاڕ پی جی) دەتەقێنێت كەبوە هۆی ئەوەی لەسەدا 75ی بیستن لەدەست بدات.
لەو داستانەدا رژێم زیانێكی زۆری پێ دەگاتو شكست دەهێنن.
بەهۆی بەردەوام بونیان لەخەبات برازایەكیان بەناوی ( ئەسكەندەر حەیدەر حاجی ڕۆستەم) لەدوای گەمارۆدانی مەفرەزەكەی وشەڕێكی سەخت دژی داگیركەر بەهۆی گیان فیداییەكەی پێشمەرگەكانی ڕزگاریان بو، بەڵام بەهۆی پێنەمانی فیشەك دەستگیر كرا و لەساڵی١٩٨١ لەموسڵ لەسێدارە درا.
لەساڵی١٩٨٣برایەكیان بەناوی( تایەر حاجی ڕۆستەم) شەهید بو
لەسالی١٩٨٥برایەكی تریان بەناوی (صباح حاجی ڕۆستەم )لەبۆسەیەكی جاشەكاندا شەهید كرا
لەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەماندا (حاتم حاجی ڕۆستەم ) یەكەم كەس بو لەشاری كفری كەدژی بەعس راپەڕی و ئۆتۆمبێلی مودیر ئەمنی لەپێش ماڵەكەیدا بەگولە گڕ تێ بەرداو بەڵام دواتر برینداركراو ڕانی شكاو ئێستا عەمیدی كەم ئەندامە لەوەزارەتی پێشمەرگە.
جمهوری كوڕی لەئێستادا فەرماندەی فەوجی سێ-یە لەلیوایسێی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم ئامر فەوجی خانەنشین كراوە لەوەزارەتی پێشمەرگەو لەئێستادا 8 كوڕیو 9 برازای لەنێو ریزەكانی هێزەكانی پێشمەرگەدان.