نوێترین

recent

04/03/2017

یەبەشە ئاماری شەری لەگەڵ پێشمەرگەی ڕۆژ ڕاگەیاند





یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال ئاماری قوربانییەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕوبەروبونەوەکەیان لەگەڵ پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا بڵاو کردوەتەوە و ئاماژە بۆئەوەدەکەن ئەگەری هێرشێکی فراوان بۆسەر ناوچەکە لە ئارادایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی یەبەشە کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی وڵات کەوتووە تێیدا هاتووە"لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی سنووری سنوونێ و خانەسۆر 7 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە کەدوانیان گەریلای هەپەگەن و 20 شەڕڤانی دیکەیش بریندارن".

یەبەشە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات"کە پێشمەرگە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی فراوان بۆ سەر تەواوی شنگال".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085