
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 17ی شوباته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "١٧ی شوبات کۆتایی نه‌هاتووه‌و تێدا ده‌ژین، ژیان و بژێوی خه‌ڵک زۆر خراپتربووه و دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی چه‌ندین هێنده زیادیکردووه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوێتی "١٧ی شوبات کۆتایی نه‌هاتووه‌و تێدا ده‌ژین، ژیان و بژێوی خه‌ڵک زۆر خراپتربووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "شه‌ش ساڵ پێش ئێستا موچه‌و خزمه‌تگوزاری هه‌بوو ئیستا نییه، سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌بوو ئێستا نیه، په‌رله‌مان هه‌بوو ئێستا نیه".
دەقی نوسینەکە:.
له ساڵیادی ١٧ی شوباتدا
١٧ی شوبات کۆتایی نه‌هاتووه‌و تێدا ده‌ژین، ژیان و بژێوی خه‌ڵک زۆر خراپتربووه .
شه‌ش ساڵ پێش ئێستا موچه‌و خزمه‌تگوزاری هه‌بوو ئیستا نییه، سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌بوو ئێستا نیه، په‌رله‌مان هه‌بوو ئێستا نیه.
دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی چه‌ندین هێنده زیادیکردووه، بێ منه‌تیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک گه‌شتووه به‌لوتکه.
میلله‌تیان خه‌ستووه‌ته ژێر باری قه‌رزێکی زۆره‌وه که ده‌رچوون لێی ئه‌سته‌مه، ئه‌وه‌تا ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ش خه‌ریکه به داناغاز ده‌دۆڕێندرێت.
شه‌ڕی داعش به‌ره‌وته‌واوبوون ده‌چێت و هیچ مانایه‌ک بۆ قبوڵکردن و برسیکردنی خه‌ڵک نه‌ماوه.
ده‌بێت خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ له‌ناوبردنی زوڵم بچێته
قۆناغێکی دیکه.
سه‌ری ڕێز بێ شه‌هیدانی ٢٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح