
بەهۆی زۆری بەفربارینەوە لە رێگای دوکان-رانیە چل ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە و بهڕێوهبهرى شارهوانى خهلهكانیش داواى بههاناوهچوون دهكات.
ئەحمەد عەلی، سەرۆکی شارەوای خەلەکان ئهمڕۆ ههینى 17ى شوبات بە دواڕۆژی راگەیاند، چل ئۆتۆمبیلی جۆراجۆر لە گوندی شێخ عوبێد له شەقامی سەرەکی دوکان-رانیە گیریان خواردووە و لەهەوڵی رزگارکردنیانداین و ئەوانەشی سەرنشینیان تێدابووە هەموویان بەهاوکاری هاتوچۆی خەلەکان بە سەلامەتی رزگارکراون.
وتیشى، تەنها زیانی ماددى بەر هەندێک لە ئۆتۆمبیلەکان كهوتووه.
سەرۆکی شارەوانی خەلەکان داواشى له ئیدارەی دوکان و رێگاوبانی سلێمانی كرد بههانایانهوه بچن، چونکه مەترسی لەسەر داخستنی رێگای دوکان-رانیە هەیە. ئهوهشى وت، تەنها یەک ئامێری شۆفڵیان هەیە و بەفربارینش بەردەوامە.
لاى خۆیهوه رائید بەرهەم شێرزاد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان بەدواڕۆژی وت، رێگای دوکان-سلێمانی و بەپێچەوانەوە کراوەیە، جگە لە رێگای ناوچە شاخاوییەکانی سنورەکە.