نوێترین

recent

22/11/2016

گردبوونەوە لە هەولێر دەستیپێکرد



ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی دووەم، ژمارەیەک لە دەرچوانی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەولێربەنیازن لەبەردەم بینای ئەنجومنی وەزیراندا گردبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و داوای دامەزراندن بکەن.

ئێستا ژمارەیەک لە دەرچوانی سێ یەکەمەکان بەرەو بینای ئەنجومەنی وەزیران دەڕۆن و داوای دامەزراند لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

لەناو گردبونەوەکەدا کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمان ئامادەبوون و شوان قەڵادزێی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بە زوویی کۆتایی بە کێشەی دامەزراندنی یەکەمەکان بهێنێت".

شوکرییە شێخانی ئەندامی لیژنەی پەوەردەوخوێندنی باڵا لە گردبونەوەکەدا وتی" تکا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین واژۆ لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان بکات کە هەموو مەلەفەکەیان ئامادەیە تەنیا واژۆی ماوەو من پێشتر بەڵێنم لە سەرۆکی حکومەت وەرگرتووە واژۆی بکات"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085