نوێترین

recent

22/11/2016

سبەینێ‌ مەلا عەلی كەڵەك دادگایی دەكرێت



بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە (مەلا عەلی كەڵەك) دادگایی بكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو.

نووسراوەكە لەلایەن دادگای كەتنی بەردەڕەش ئاڕاستەی (مەلا عەلی كەڵەك) كراوەو دەبێت ناوبراو سبەینێ‌ (2016/11/23) ئامادەبێت بۆ دادگایی كردنی.

دادگای بەردەڕەش لەبەرواری (2016/10/31) نووسراوی ئاڕاستەی (مەلا عەلی كەڵەك) كردووەو داوای لێكردووە بەپێی بەندی (240) ی یاسای سزادان ئامادەیی دادگا بێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085