نوێترین

recent

02/11/2016

تورکیا کێشە بۆ تووتییەکی نزیک لە پەکەکە دروستدەکات



توتییەك لەناو ئاژانسێكی هەواڵدا گیردەخوات دوای ئەوەی ئاژانسەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ەوە داخرا.

بەپێی حوڕییەت دەیلی نیوز دەسەڵاتدارانی توركیا ئێوارەی رۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو پۆلیسی ئەنكەرە بارەگای ئاژانسی هەواڵی دیجلەیان داخستووە، كاتێک هیچ كارمەندێكی لێ نەبووە، بەڵام تووتییەكەیان نەهێناوەتە دەرەوە. 

 توتییەكە ناوی "تۆلاز" ە. كارمەندانی ئاژانسەكە بەهۆی داخستنی بارەگاكەیانەوە ناتوانن بڕۆنە ژوورەوە و پەیوەندییان بە پارێزەرەكەیانەوە كردووە هەر كە دەنگی توتییەكەیان بیستووە.

تووتییەكە هاواری كردووە:" هەڤاڵ ئەوە كێیە؟"

سێزگین تانریكولو، پەرلەمانتاری پارتی كۆماری گەل (جەهەپە) لەشاری ئەستەنبوڵ، پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی توركیاوە كردووە و داوای لێكردوون تۆلاز ڕزگاربكەن. ڕونیشیكردۆتەوە تووتییەكە لە بەیانی رۆژی 31ی مانگی ڕابردوەوە هیچی نەخواردووە. تۆلاز نزیكەی 70 وشەی كوردی و توركی دەزانێت. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085