

دوای کۆتایی یاریەکەی نێوان بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی لە جەولەی چوارەمی چامپیۆنس لیگ کە تێیدا بارسا ٣ بە ١ شکستی ھێنا یاریزانانی تیپەکە راستەوخۆ بەرەو ھۆتێلەکەیان بەرێکەوتن و لەوێشەوە بۆ فرۆکەخانە بەڵام لیژنەی پشکنینی مادە وزە بەخشەکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رێگەی بە میسی نەدا لەگەڵ تیپەکەی بروات و خوێنی لێوەرگیرا و پشکنینی بۆ ئەنجام درا ، پشکنینەکەش بۆ دڵنیا بونە لە بەکار نەھێنانی مادەی وزە بەخش لە لایەن یاریزانانەکانەوە کە ئەو لیژنە تایبەتە دوای ھەریەکی چامپیۆنس خوێن لە چەند یاریزانێک ی گوماناوی وەردەگرن