

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نوێترین پێشهات له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاشكرا ده‌كات و وتووێژێكی نوێی نێوان خۆی و مه‌سعود بارزانی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مشه‌و له میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، مه‌لا به‌ختیار باسی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كرد له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و وتی "دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، كاك مه‌سعود بارزانی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و منیش پێم وت سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سودی لێ وه‌رنه‌گیرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان، كاریگه‌ری نابێت".
وتیشی "كاك مه‌سعود له وه‌ڵامدا وتی دوای شه‌ڕی موسڵ ئاماده‌م قسه‌ی جدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی هه‌رێم بكه‌م".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، مه‌لا به‌ختیار ره‌تیكرده‌وه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پاره‌ی نه‌وت و شیرینی نه‌وت له پارتی وه‌ربگرێت و نمونه‌شی به‌وه هێنایه‌وه، كه هاوسه‌ری تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بارزانی و پارتی سارده و سوریش بوه له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئه‌گه‌ر سودمه‌ندبوایه له نه‌وتی كوردستان ئه‌و دوو حاڵه‌ته نه‌ده‌بوو.