

هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی له شاری ئه‌ده‌نه له‌گه‌ڵ هه‌شت به‌رپرسی دیكه‌ی پارته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
به پێی ماڵپه‌ری حورییه‌تی توركی، هێزه ئه‌منییه‌كان به پشتیوانی هێزی تایبه‌ت و پشتیوانی هه‌لیكۆپته‌ری پۆلیسی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاوسه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له شاری ئه‌ده‌نه‌و له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا حسێن به‌یاز هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌و شاره له‌گه‌ڵ هه‌شت به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركران و گواستراونه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری ئه‌ده‌نه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌ده‌په، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان پێكردووه بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رپرس و په‌رله‌مانتارو ئه‌ندامانی هه‌ده‌په كه گه‌وره‌ترین پارتی كوردییه له توركیا.
دوێنێ پۆلیسی تورکیا بەجیا هەڵیکوتایە سەر ماڵەکانی هەریەک لەهاوسەرۆکانی هەدەپە فیگەن یۆكسەكداغ‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و نۆ پەرلەمانتاری ئەو پارتەو دەستگیریکردن.
هۆكاری دەستگیركردنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەتیانكردووەتەوە لەبەردەم داواكاری گشتیی ئامەد ئامادەبن‌و وتەی خۆیان لە پڕۆسەی لێكۆڵینەوەی دۆسیەیەكی تایبەت بە "تیرۆر" پێشكەش بكەن.
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک دەستبەسەربوون، هاوسەرۆکانی هەدەپە گواسترانەوە بۆ هەمان ئەو زیندانەی هەفتەی پێشوو سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەدی لێ دەستگیرکرابوون‌و تا ئێستاش ئازاد نەکراون. لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەش شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایی لەسەر ئاستی میدیا‌و شەقام تورکیا‌و وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە.