

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆگی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) شه‌وی رابردوو به هه‌لیكۆپته‌ر گواسترایه‌وه زیندانی ئه‌درنه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای ئامه‌د بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرد.
به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، شه‌وی رابردوو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ گولسه‌ر یڵدرم په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به فڕۆكه له فرۆكه‌خانه‌ی شاری ئامه‌ده‌وه گواستراونه‌ته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌نگیز توپالی ناوچه‌ی كارته‌په له پارێزگای كوجائه‌لی و له‌وێ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به هه‌لیكۆپته‌ری پۆلیس گواستراوه‌ته‌وه زیندانی ئه‌درنه.
ساتی گواستنەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ زیندانی ئه‌درنه
هه‌روه‌ها فیگه‌ن یه‌كسه‌كداغ له ژێر رێوشوینی ئه‌منی توند گواستراوه‌ته‌وه زیندانی كاندیرا له ناوچه‌ی كوجائه‌لی.
دوێنێ پۆلیسی تورکیا بەجیا هەڵیکوتایە سەر ماڵەکانی هەریەک لەهاوسەرۆکانی هەدەپە فیگەن یۆكسەكداغ‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و نۆ پەرلەمانتاری ئەو پارتەو دەستگیریکردن.
هۆكاری دەستگیركردنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەتیانكردووەتەوە لەبەردەم داواكاری گشتیی ئامەد ئامادەبن‌و وتەی خۆیان لە پڕۆسەی لێكۆڵینەوەی دۆسیەیەكی تایبەت بە "تیرۆر" پێشكەش بكەن.
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک دەستبەسەربوون، هاوسەرۆکانی هەدەپە گواسترانەوە بۆ هەمان ئەو زیندانەی هەفتەی پێشوو سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەدی لێ دەستگیرکرابوون‌و تا ئێستاش ئازاد نەکراون. لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەش شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایی لەسەر ئاستی میدیا‌و شەقام تورکیا‌و وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە.
پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندبوو بەکۆی گشتیی 550 دۆسیە لەدژی پەرلەمانتارەکانی هەدەپە هەیە، خۆیشی بەتەنها روبەڕووی 102 کەیس بووەتەوە کە هەموویان پێکەوە ئەگەری حوکمی دووجار زیندانی هەتاهەتایی‌و 600 ساڵ زیندانیکردن دەکات.