نوێترین

recent

05/11/2016

بەفەرمانی مەسعود بارزانی لیوایەكی عەرەبی دروستدەكرێت



وتەبێژی عەشائیرە عەرەبەكانی نەینەوا رایگەیاند “مەسعود بارزانی فەرمانی بەدروستكردنی لیوایەك بۆ خۆبەخشە عەرەبەكانی ناوچەی رۆژئاوای دیجلە داوە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا”.

مزاحم حویت وتەبێژی عەشائیرە عەرەبەكانی نەینەوا رایگەیاند “بەفەرمانی مەسعود بارزانی لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا لیوایەك بۆ خۆبەخشە عەرەبەكانی ناوچەی رۆژئاوای دیجلە دروستدەكرێت”.

وتیشی “دروستكردنی ئەو لیوایە هاوكار دەبێت لەگەشەدان بەپەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان كورد‌و عەرەب”.

مزاحم حویت وتەبێژی عەشائیرە عەرەبیەكانی نەینەوا، جەغتی لەسەر ئەوە كردەوە كە “بارزانی لیوا تایبەتەكەی خۆبەخشە عەرەبەكان لەناوچەكانی زومار‌و رەبیعە‌و عەیازە‌و شەنگال دروستدەكات”.

ئاماژەی بەوەشداوە كە”دامەزراندنی لیواكەش لەسەر داوای عەشائیرە عەرەبیەكان بوە بۆ بەشداریكردنیان لەپاراستنی ناوچەكانیان”.

حویت جەغتی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پرۆسەی تۆماركردنی خۆبەخشە عەرەبەكان لەمڕۆ (شەممە)وە دەستیپێكردوە‌و نزیكەی 2000 خۆبەخش ناوی تۆمار دەكرێت‌و لیواكە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە پێكهاتەی سەربازی لەخۆبەخشەكانی كریستان‌و ئێزیدی‌و كاكەیی‌و شەبەك دروستكرد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085