

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تیرۆرکردنی (دكتۆر وشیار ئیسماعیل) ڕیسوا دەکات و ڕایدەگەیەنێ، تاوانێكی چه‌په‌ڵ و تیرۆرێكی دڵڕه‌شانه‌یه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كه‌شی ئارام و ئه‌مینی هه‌ولێر و، نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و پشێوی و تۆقاندنی ده‌نگه میانڕه‌و و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانه.
دەقی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی مامۆستای ئایینی و كه‌سایه‌تیی دیاری شاری هه‌ولێر دكتۆر وشیار ئیسماعیل:
"هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هیدكردنی مامۆستای ئایینی و كه‌سایه‌تیی دیاری شاری هه‌ولێر، دكتۆر وشیار ئیسماعیل، له ناخه‌وه خه‌مبار و نیگه‌رانی كردین.
شه‌هیدكردنی مامۆستا وشیار، كه له ناوه‌ندی ئایینی و سیاسیی هه‌ولێر و كوردستاندا، به میانڕه‌وی و نیشتمانپه‌روه‌ری ناسرابوو، تاوانێكی چه‌په‌ڵ و تیرۆرێكی دڵڕه‌شانه‌یه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كه‌شی ئارام و ئه‌مینی هه‌ولێر و، نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و پشێوی و تۆقاندنی ده‌نگه میانڕه‌و و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كاتێكدا هاوخه‌میی قووڵی خۆمان له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانی شه‌هیدی مه‌غدور راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به خاوه‌نی پرسه و شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین، به‌توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه ئیدانه و ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه و دڵنیایشین كه هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌رچی زووتر دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی تیرۆركار و به‌سزاگه‌یاندنیان.
سه‌قامگیریی پایته‌خت به‌م كاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه ناله‌رزێ و ئه‌نجامده‌رانیشی جگه له رووڕه‌شی و به‌سزاگه‌یشتن، هیچی دیكه ناچننه‌وه.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید دكتۆر وشیار و سه‌بوری و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ك. مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان"