

گرتەی ڤیدیۆیی ساتی بانگكردن و تەقەكردن لە د.وشیار ئیسماعیل وتاربێژ و مامۆستای ئاینیی هەولێر لەلایەن كامێرای چاودێرییەوە تۆمار كراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیای فەرمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بكوژەكەی د.وشیار ئیسماعیل لەكامێرای چاودێریی ماڵی مامۆستا تیرۆركراوەكەدا دەردەكەوێت.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی، كە لەكامێراكانی چاودێری تۆمار كراون، تێیدا دەردەكەوێت كەسێك لەدەرگای ماڵی د.وشیار دەدات و مامۆستاكەش خۆی دەرگاكە دەكاتەوە، بەڵام لەوكاتە تەقەی لێدەكەن و دوو گوللە بەر سنگ و سەری دەكەوێت و دوای چەند خولەكێك لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
هەر لەبارەی تیرۆركردنی ئەو مامۆستا ئاینییەوە، سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی لەڕێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك دەڵێت "خوێنی د.وشیار دەكەین بە تێزاب و دەیكەین بە قوڕگی ئەوانەی نایەڵن بەیەكەوە بژین".