نوێترین

recent

25/10/2016

.. قاسم سولەیمانی لە هەولێرە و سەرپەرشتی شەڕی موسڵ دەکات

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی
کوردستانە و سەرپەرشتی شەڕی موسڵ دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ''مهر''ی ئێرانی رایگەیاند، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بەشێوەیەکی لەناکاو چۆتە هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی پێدانی راوێژی سەربازی بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی موسڵدا.

 ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە قاسم سولەیمانی لە هەولێر چاوی کەوتووە بەژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ. ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی چەند میحوەرێکی شەڕ لەدژی داعش بکات بەتایبەتی شەڕی ئازادکردنەوەی قەزای تەلەعفەر کە حەشدی شەعبی بەنیازە ئەنجامی بدات بەو پێیەی زۆرینەی دانیشتوانی ئەو قەزایە تورکومانی شیعە مەزهەبن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085