
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر وارسێكى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان په‌نجه‌مۆر نه‌كات، موچه‌ى پێ‌نادرێت.
ئیسماعیل ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌ولێر به دواڕۆژى راگه‌یاند "ئاگادارى گشت وارسى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ین، به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆیان دانراوه سه‌ردانى بانكه‌كان بكه‌ن، به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆریان بۆ وه‌رگرتنى موچه‌ى وارسه‌كه‌یان".
له‌باره‌ى ئه‌و وارسانه‌ى كه سه‌ردانى بانكه‌كان ناكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆر، ئه‌و به‌رپرسه‌ى شه‌هیدان وتى "به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسان دانراوه، هه‌ر وارسێكى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون په‌نجه‌مۆر نه‌كات، موچه‌ى پێ‌نادرێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ى شه‌هیدەكانی هه‌رچه‌ندێك بێت".
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، حكومه‌تى هه‌رێم سیسته‌مى به ئه‌لیكترۆنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى راگه‌یاند، به‌پێى سیسته‌مه‌كه هه‌ر ده په‌نجه و سكانى چاوى فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گیرێت و ئامانج لێى ده‌رهێنانى ناوى فه‌رمانبه‌رانى بندیوار و وه‌همییه.

