
تا دێت کاردانەوە دژ بە وتەکانی ئاشتی ھەورامیی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت و لەو بارەیەوە پەرلەمانتارێک دەڵێت، قسەکەی راستە و دانپێدانانە بە تاڵانکردنی نەوتی ھەرێم.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی وتەکانی ئاشتی ھەورامییەوە رایگەیاند: دربارەی ئەوەی کە ئاشتی ھەورامی دەڵێت، بەرزبونەوەی نرخی نەوت و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری قەیرانی هەرێم ناکات! قسەکەی ڕاستە و دانپیانانە بەتاڵانکردنی نەوتی هەرێم، بۆیە ئەم قەیرانە چارەسەر نابێت.
سۆران عومەر جەخت لەوە دەکاتەوە، "نەوتی هەرێم تاڵان دەکرێت، نرخی بەرمیلێک نەوت بە هەرچەند بێت و لەگەڵ بەغداش ڕێککەون ئەمان نەوتی هەرێم تاڵان دەکەن و دەیدزن."
