
رۆژنامەی ڕووداو بڵاویکردەوە لەنێو كەمپێكی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، پیاوێكی عەرەب دەستدرێژیی دەكاتە سەر كچەكەی خۆی و پاشان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێ. پێشكەوت ئەدهەم، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكانی رێكخراوی مەسەلە كە رێكخراوێكە لە بواری پاراستنی ژناندا چالاكە بەو ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاندووە "لە یەكێك لە كەمپەكاندا باوكێك نیوەشەو بە سەرخۆشی گەڕاوەتەوە و دەستدرێژیی كردووەتە سەر كچەكەی كە تەمەنی نزیكەی 16 ساڵە، كچەكە بەو هۆیەوە پەردەی كچێنی لەدەستداوە". هەروەها دەڵێت "توێژەرانمان كاتێك بەنێو كەمپەكەدا گەڕاون ئەو كچە دەردەدڵی خۆی لا كردوون و سكاڵای تۆمار كردووە، پاشان باوكەكە گیراوە". پێشکەوت وتوشییەتی " ئەمساڵیش لە كەمپێكی دیكەی ئاوارەكاندا كەسێك گێچەڵی بە براژنەكەی كردووە و هەوڵی داوە دەستدرێژیی بكاتە سەر، بەڵام براژنەكەی نەیهێشتووە. ڕاشیگەیاندووە"بەگشتی توندوتیژیی سێكسی و دەروونی لە ئاستێكی بەرزدایە، رۆژانە 5 تا 10 گێچەڵی سێكسی لەنێو كەمپەكان و شوێنە گشتییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێن".
