نوێترین

recent

31/10/2016

سوریا و ڕۆژاڤای کوردستان وتووێژی فیدڕالیان ئەنجامداوە



بەپێی چەندین سەرچاوە لە میدیا تورکیەکان ڕژێمی سوریا و کوردانی رۆژاڤا، دەستیان بە دانوستان کردوە سەبارەت بە داهاتوی سوریا و رۆژاڤای کوردستان.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانە کە لە رۆژنامەی وەتەن و جمهوریەت بڵاوکرانەتەوە، نوێنەرانی کوردی رۆژاڤا بەتایبەتی پەیەدە و نوێنەرانی رژێمی بەشار ئەسەد مانگی ڕابردو لە باشوری شاری عەفرین بە نێوەندگیری هەندێ شارەزای ڕوسی کۆبونەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا لایەنی کوردی داواکاری خۆیان پێشکەشکردوە بەوەی کە سەرەتا پێویستە ناوی کۆماری عەرەبی سوریا بگۆڕدرێت بۆ کۆماری سوریای دیموکرات و هەرێمی کانتۆنەکانی رۆژاڤا وەک هەرێمێکی فیدرالی دەستوری بناسرێ، هەروەها هێزەکانی ئاسایشی کوردی وەک هێزێکی شەرعی لەو وڵاتە دانیان پێدابندرێت،

سەرچاوەی هەواڵەکە باس لەوەش دەکات کە شاندەکەی ئەسەد گوتویانە ئەم داواکاریانە جیی قبوڵکردن نین، بەڵام فەرماندە ڕوسیەکان هەوڵیان داوە لەیەکتریان نزیک بکەنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085