نوێترین

recent

31/10/2016

ئێران پەیامێكی روون و ئاشكرا بە باڵی زۆرینەی یەكێتی دەدات



بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی ئاشكرا بە وەفدێكی زۆرینەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوه‌ , و ڕايگه‌ياندوه‌ و "پاراستنی مێژووی یەكێتی، لەئەستۆی سەرجەم یەكێتییەكاندایە ‌وپێویستە یەكێتیی ناو یەكێتیی‌و ئەو مێژووە گەشەی رابردوتان، كە سەرمایەیەكی گەورەیە، بپارێزن".

ئێوارەی دوێنێ (30/10/2016) وەفدێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی گەیشتە ئێران و یەكەم كۆبونەوەشی لەگەڵ د.موحسین رەزایی راوێژكاری رابەری شۆڕشی ئیسلامیی بوە.

لەو كۆبونەوەیەدا، مەلا بەختیار جەختیكردۆتەوە، كە یەكێتی قوتابخانەی مام جەلال ‌و درێژەپێدەری سیاسەتەكانێتی‌ و دەڵێت "یەكێتی وەك هەمیشە لەعیراق‌ و كوردستاندا بەشێك دەبێت لەچارەسەر. پەیوەندی كورد و شیعەش لەعیراقدا، پەیوەندییەكی ستراتیژییە، نەك تەكتیكی".

لەبەرانبەریشدا، ئاغاى د.موحسین رەزایی راوێژكاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی دوپاتیكردۆتەوە، پاراستنی مێژووی رابردووی یەكێتیی، لەئەستۆی سەرجەم یەكێتییەكاندایە‌و لەبەرژەوەندی هەموو یەكێتییەكانیشدایە، بۆیە پێویستە یەكێتیی ناو یەكێتیی‌و ئەو مێژووە گەشەی رابردوتان، كە سەرمایەیەكی گەورەیە، بپارێزن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085