

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا شه‌ش ملیۆن ده‌نگده‌ری پارته‌كه‌یان ده‌ستگیربكات هێشتا ناتوانێت هه‌ده‌په له‌ناو ببات.
ئه‌و وتانه‌ی ده‌میرتاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات له‌گه‌ڵ سه‌رگی ستانیشه‌ڤ سه‌رۆكی پارتی سوشیالیستی ئه‌وروپا كه تێیدا له باره‌ی ده‌ستگیركردنی گولته‌ن كشاناك و فرات ئانلی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د قسه‌یان كرد.

گولته‌ن كشاناك و فرات ئانلی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د
ده‌میرتاش وتی "حكومه‌تی ئاكه‌په باسی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مه‌ی ئێمه ئێستا تێیدا ده‌ژین ئه‌و سیسته‌مه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن به یاسا ئاكه‌په ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو ئێمه بیر نه‌كه‌نه‌وه چیتر ژیانیان بۆ نییه".
وتیشی "هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د ده‌ستگیرنه‌كراون و به‌ڵكو رفێنراون، ئه‌مه هیچ قۆناغێكی دادوه‌ری نییه".
25ی ئه‌م مانگه گوڵتان كشاناك‌و فرات ئانلی، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا هەریەک گولتان کشاناک و فرات ئانڵی پاش وەرگرتنی ئیفادەکانیان لەدادگا بەمەبەستی دەستبەسەرکردن رەوانەی بەردەم دادوەر کران و دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ هەردووکیان دەرکرد.
پێشتر گولتان کشاناک لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەپەکەکە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، رۆژی 25ی تشرینی یەکەم لەفڕۆکەخانەی ئامه‌د و هەمان رۆژ و لەچوارچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا فورات ئانڵی لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکران.
هاوکات پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپەی باتمان ئایلا ئاکات ئاتا کە لەمیانەی ناڕەزایەتییەکان دژی بڕیاری دەستگیرکردنی کشاناک و ئانلی لەبەردەم شارەوانی ئامه‌ددا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچوو.
ده‌میرتاش جه‌ختیكرده‌وه، ئاكه‌په ده‌یه‌وێت مودێلێكی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی فه‌رز بكات "به‌و مێشكه توركیا به‌ڕێوه ناچێت و با هه‌ركه‌س بزانێت كه شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌نگیدا به هه‌ده‌په و ئه‌گه‌ر هه‌موویان ده‌ستگیربكه‌ن و بخه‌نه زیندان هه‌ده‌په له‌ناو ناچێت".
به‌وته‌ی ده‌میرتاش، به پێی راپرسییه‌كانی حكومه‌تی توركیا رێژه‌ی هه‌ده‌په سه‌دا 11,5 تێده‌په‌رێنێت "كاتێك ئاكه‌په ئه‌مه‌یان بینی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نادات، ئامانجی ئاكه‌په گه‌یشتن به 400 په‌رله‌مانتاره ده‌بێ كومه‌ڵگا ئه‌مه ببێنێت و به‌ربه‌ستی دیكتاتوری ته‌نها هه‌ده‌په‌یه".
"ئه‌ردۆغان هه‌مووكات به جیهان ده‌ڵێت دونیا له پێنج وڵات گه‌وره‌تره، راسته به‌ڵام توركیاش له ئه‌ردۆغان گه‌وره‌تره"، ده‌میرتاش وایوت.