نوێترین

recent

16/10/2016

داعش بەرەو سوریا هەڵدێت




بەمەبەستی بەشداریكردن لەئۆپراسێونی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، ژمارەیەكی زۆری هێز لەشاری سلێمانییەوە بەرەو دەوروبەری موسڵ بەڕێككەوتن.
لیوا عومەر ساڵح فەرماندەی لیوای یەكی بەرگریی فریاكەوتن‌و پاراستنی سلێمانی راگەیاند، بەمەبەستی بەشداری لەئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، هێزێكی زۆری بەرگری و فریاكەوتن و پاراستنی سلێمانی لەپارێزگای سلێمانییەوە بەرەو مەخمور بەرێكەوتون، ئەم هێزە شارەزایی تەواوی هەیە لەشەڕی دژی داعش و هەر لەسەرەتاوە بەشداری لەزۆربەی شەڕەكانی دژی ئەم رێكخراوەی كردووە.
عومەر ساڵح وتیشی: لەڕووی ژمارەی هێزەوە ناتوانین بڵێین كە ژمارەمان چەندە، چونكە پلانی سەربازیی وایە و نابێت ئاشكرا بكرێت، بەڵام ئەوەندە دەڵێم رۆڵی كاریگەرمان دەبێت لەئازادكردنەوەی بەشێك لەسنوری موسڵ.
وتیشی، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە لەئێستادا بەشێك لەچەكدارانی داعش لەسنوری موسڵەوە بەرەو سوریا هەڵدێن، ئەمەش مانای ئەوەیە كە ئەوان ورەیان نەماوەو ناتوانن بەرگری بكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085