نوێترین

recent

12/10/2016

تەڤگەری ئازادی: پارتی بەرپرسە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان


 جێگری هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كوردستان وتی، ئومێد دەكەین لایەنەكان بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و كێشەكان چارەسەر بكەن و پشتیوانیش لەجێبەجێ‌ كردنی پرۆژەكەی هەدەپە دەكەین بۆ راگرتنی زمانی زبری راگەیاندن و كاراكردنەوەی پەرلەمان. تارا حسێن جێگری هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەهوتێل چوارچرای هەولێر وتی، ئێمە پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین بۆ پرۆژەكەی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە"، كە داوای دروستكردنی كۆمیتەیەكی هاوبەش دەكات لەئاقل مەندان و رۆشنبیرانی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی زمانی زبری راگەیاندن بوەستێت و پەرلەمان و حكومەت كارابكرێنەوە و سوكایەتی بەهیچ كەسایەتیەكی سیاسی نەكرێ‌. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئەمرۆ ئەوان دەیانەوی كورد دەسكەوتەكانی خۆی بپارێزێت لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی موصل و پێویستیشە سەرجەم هێزە كوردیەكانی هەرچوار پارچە بەشداری بكەن لەچوارچێوەی فەرماندەیی هاوبەش لەپێناو پاراستنی دەسكەوتەكان. باسی لەوەشكرد، ئەم پرۆژەیەیەی ئەوان ئەمرۆ پێشكەشی حكومەت و رای گشتی دەكەن پێویست بوو پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی بكەن بەڵام ماوەی ساڵێكە لەلایەن لایەنێكی سیاسیی پەكخراوە و سەرۆكەكەی رەوانەی سنوری دێگەڵە كراوەتەوە بۆیە ئومێد دەكەین لایەنەكان بچنەوە لای یەكتر و كێشەكان چارەسەر بكەن. جەختیشی لەوەكردەوە، كە ئەو هێزەی توركیا بۆ پاراستنی داعشە چونكە لێدان لەداعش لێدان لەتوركیا و هەردوكیان دوو روی یەك دراون، بۆیە دەبێ‌ كورد لەوە ئاگادارتر بێت و داهاتوی موسڵ داهاتوی شنگال و كەركوك و هەولێر و سلێمانیە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085