
میدیا فەرمی و سێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامن لە هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەت پاش واژووکردنی ڕێککەوتننامەی نیوان گۆڕان و یەکێتی و لە نوێترین پێشهاتیشدا مەبەستیانە بەناوی بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەیەک لەسەر سلێمانی لەلایەن پەرلەمانتارێکی گۆڕانەوە کێشەکانی گۆڕان و یەکێتی فراوان بکەن.
ئەندامێکی ژوری پەرلەمان و حکومەت لە بزوتنەوەی گۆڕان بە(لڤین)ی ڕاگەیاند"ئێمە و یەکێتی ڕێککەوتننامەیەک لە نێوانماندا هەیە ئەوە مانای ئەوەنییە چاو لە کەموکورتییەکانی ئەم پارێزگایە دابخەین ، لە هەرشوێنێک کەمووکورتی هەبێت پەرلەمانتارانمان دەتوانن کاری لەسەر بکەن چونکە ئەوان نوێنەری هاوڵاتیانن".
باسی لەوەیشکرد"لەدوای بڵاو بونەوەی چەند بەڵگەنامەیەک لەسەر ونبوونی پارەی ئیدارەی سلێمانی لەلایەن عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و دواتر تۆمارکردنی سكاڵا لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ، میدیاکانی پارتی چەندین جار هەوڵیانداوە ئەو پەرلەمانتارەمان بدوێنن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن بەڵام سەرجەم داواکاریی میدیاکانی پارتی ڕەتکردوەتەوە چونکە ئێمەو یەکێتی لەوە تێگەیشتووین میدیای پارتی مەبەستی نییە کارلەسەر ئەو بابەتە بکات بەڵکو دەیەوێت لە میدیای پارتییەوە کەسێکی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرامبەر یەکێتی بدوێنن ، بۆیە ئەم فیکرەیە لای ئێمە بەهەمووشێوەیەک رەتکراوەتەوە".
وتیشی"لەدوای واژوکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی پارتی بە میدیای فەرمی و سێبەرەکانییەوە هەوڵی دروستکردنی کێشەی داوە لە نێوان ئێمە و یەکێتی بەڵام هیچکام لە پلانەکانیان سەری نەگرتووە".