
سهرۆك وهزیرانی عێراق بڕیاڕیدا ههفتهیهك مۆڵەت بداتە لیژنەکان و پێویستە لەو ماوەیەدا هەموو ئامادەکارییەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەن تا لەكۆبونەوەی سێ شەممەی داهاتودا تاوتوێبكرێت. سەرچاوەیەكی تایبەتیش ئەوەی ئاشكراكرد،" بڕیارە تەیف سامی ڕاپۆرتێك بۆ سودانی ئامادە بكات".
سەرچاوەیەكی تایبەت بەشارپرێسی ڕاگەیاند،" ئەگەر هەرێم نەوت و داهات ڕادەستبکات، بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچە دەدرێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتودا تەمویل دەكرێت".
سەرچاوەكە وتیشی،" ئەگەر هەرێم داهات و نەوت ڕادەست نەكات، دەبێت چاوەڕێی ڕاپۆرتەكەی تەیف سامی بكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم".
سەرچاوەكە ئەوەشی بەشارپرێس وت،"هەرێم وتویەتی توانای بەرهەمهێنانی 140 هەزار بەرمیل نەوتیان هەیەو بەغداش وەك قۆناغی یەكەم بەو بڕە ڕازی بوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ كۆبونهوهی ئاسایی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بهسهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق ئەنجامدراو لەپەراوێزی كۆبونەوەكەدا بابەتی موچەی موچەخۆرانی
هەرێم تاوتوێكرا
بەپێی ووتەی سەرچاوەیەکی لەپەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی ووڵات هەرێم بەم دەرفەتە ڕازی بووە و بەپێی هەمان سەرچاوە هەفتەی داهاتوو وادەی مووچەی مانگی شەش دیاری دەکرێت