
پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزیری نەوت رایگەیاندووە، "هەرێمی کوردستان ئێستا توانای 140 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و ئامادەن وەریبگرن."
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزیری نەوتی عێراق بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکان لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گوتویەتی، هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی 140 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و ئامادەن وەریبگرن."
بەگوێرەی ئەو وەزیرە، 50 هەزار بەرمیلی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و عێراقیش 90 هەزار بەرمیل وەردەگرێت.
بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکە، "بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کێڵگە نەوتییەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش ترساون و کار ناکەن، ئەمەش بووەتەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان."
لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی گوتەیەتی، راپۆرتی وەزارەتەکەیان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە، ئەمەش بەهۆی جیاوازی سیستمی دارایی هەولێر و بەغدا.
سوودانی هەفتەیەکی داوەتە وەزیرەکان بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و بڕیار لەبارەی مووچە بدرێت.