نوێترین

recent

12/10/2016

یەکێتی: حەشدی شەعبی چووە شارێکی ژێر دەسەڵاتی پارتییەوە

حەشدی شەعبی بە هێزێکی زۆرەوە چوونە نێو شاری مەخموری ژێر دەسەڵاتی پارتیەوە و بە وتنەوەی چەند دروشمێک لەوێ جێگیربوون.
رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەخمور بە ''میللەت''ی راگەیاندوە"هێزێکی زۆری چەکدارەکانی حەشدی شەعبی کە نزیکەی ١٠٠ ئۆتۆمبیلیان پێبوو، بە وتنەوەی چەندین دروشمی شیعی، هاتنە نێو شاری مەخمورەوە و لە گوندێکی نزیک ئەو شارە جێگیربوون".

ئاماژەی بەوەشکردوە"هاتنی ئەو هێزە پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ هەیە لەگەڵ ئەوەی پێشووتر هەمیشە دەگوترا کە حەشدی شەعبی بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە ناکەن".

جێی باسە پێشتر بەرپرسە باڵاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەچەندینن لێدواندا رایانگەیاند کە هەرگیز رێگا بە هاتنە ژوورەوەی حەشدی شەعبی نادەن بۆ سنورەکانی ژێر دەسەڵاتیان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085