نوێترین

recent

08/09/2016

نەوشیروان مستەفا چی بە هیوای جەمالی ڕوداو وتوە؟!



هەفتەیەک بەرلەوەی کاک نەوشیروان کوردوستان بەجێبهێڵیت"هیوا جەمالی" مەسینە هەڵگری نێچیرو خوا پێمنەگرێ وتیان میتاندویشیەتی،چۆتە لای نەوشیروان مستەفا،بە پێی ئەوەی کە خۆی باسیکردوە ،نەوشیروان مستەفا خراپ تڕۆی کردوەو بە دوو پرسیار هێناویەتە لەرزەو لولی کردوە..

کاک نەوشیروان دەڵێ" تیڤی کوردوستان 24 هی کێیە؟ هیوا دەڵێ هی کاک مەسرورە؟.
دیسان دەڵێ ئەی ڕوداو هی کێیە؟ هیوا دەڵێ سەربەخۆیە بەڵام کاک نێچیر پشتیوانی دەکات.

دیسان کاک نەوشیروان دەڵێ،چەند کەس لە سلێمانیەوە هاتۆتە ئەو دوو تیڤیە؟ 
هیوادەڵێ 150 کەسێک دەبن.

 لە کۆتاییدا پێیدەڵیت،"سەردەمی بەعسیش هەر 150 کەسێک دەبوون لە هاوکاری ئیشیان دەکرد"

 ماناکەی بۆ ئینسانی ئاقڵ دیارە،کە ئێوەیش هەمان وەچەی بەعسیەکانن و چۆن کاتی خۆی  150 کەسێک کاریان بۆ هاوکاری و مێدیاکانی بەعس دەکرد،ئێستایش ئێوە بەعسین و کار بۆ مێدیای بەعس دەکەن.

وەلێ ئەوە نازانم،ئایە پاراستن ناردویەتی بۆ لای،واتە بە جاسوسی چوە یان سەربەخۆ؟ ئەگەر سەربەخۆ چۆتە  گردەکە،پارتی چۆن لێی قبوڵ دەکات؟!!

ئارام ئەحمەد
08/09/2016
Picsart-24-02-23-21-31-09-085