

كەمێك لەمەوبەر ماڵپەڕی رەسمیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەلایەن گروپێكی هاككەری كوردەوە، هاككرا
گروپە هاككەرەكە خۆیان بەناوی (تیمی كورد لینوكس) ناساندوە و لەسەر رووكاری سەرەكی پێگەی وەزارەتی پەروەردەش ئاماژە بە نازناوی هاككەرەكە كراوە و ناوی لەخۆی ناوە (The Witch Boy – كوڕە جادووگەرەكە)، لەگەل ئاماژەدان بە ماڵپەڕی www.kulinux.com كە ناونیشانی یانەكەیانە و هاوكات دوای چەند چركەیەك لەكردنەوەی ماڵپەڕی وەزارەت، راستەوخۆ دەتباتە نێو یانەی (كورد لینوكس)!
هاككردنی ماڵپەڕەی وەزارەتی پەروەردە، هاوكاتە لەگەڵ وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی، كە بڕیارە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەو پێگەیەوە رابگەیەنرێت.
