نوێترین

recent

08/09/2016

گۆڕان و پارتی ڕێکه‌وتنێک واژۆ ده‌که‌ن

هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.

دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند"کە ئەو بە ناوی حکوومەتی عێراق رێککەوتنەکەی لەگەڵ کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە".

باسی لەوەیشکرد"رێککەوتنەکە بۆ لەخۆگرتن و پەنادانی ئاوارەکانی مووسڵە، کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شارەکە، چاوەڕێ دەکرێ ئاوارەی هەرێمی کوردستان بن".

بەهۆی شەڕی تائیفی نێوان پێکهاتەی سوننە و شیعە و داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە لە عێراق و شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، نزیکەی 1.8 ملیۆن ئاوارە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085