نوێترین

recent

09/09/2016

بەپەلە: ژمارەیەک ھەڵسوڕاوی گۆڕان بەیانامەیەک دژی جڤاتی گشتی بزوتنەوەکە بڵاودەکەنەوە


ھەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت بەنیازن بەیاننامەیەکی توند ئاراستەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەکەیان بکەن و، تیایدا داوای ھەڵوێستی یەکلاکەرەوە بکەن.
رێبین شەمامکی ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری ھەولێر لەمبارەیەوە لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت "بەنیازن پەیامێکی توند ئاڕاستەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەکە بکەن لەسەر مانەوەی وەزیرەکانیان لەو حکومەتە شکەست خواردووە ، کە بوونەتە پاساو بۆمانەوەی لایەنەکانی تری ناو حکومەت . لە بەشێکی تری پەیامەکە داوا لەوەزیرەکانی بزووتنەوەکەیان دەکەن دەبێ روونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو بێدەنگیەیان لە ھەموو ئەو ماوەی دەرکردنیان لەگوڵ کاڵتریان بەو حکومەتە نەگووتەوە"
دەقی پەیامەکەی رێبین شەمامکی بخوێنەوە

بەپەلە:
ژمارەیەک ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان .. بەنیازن پەیامێکی توند ئاڕاستەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەکە بکەن لەسەر مانەوەی وەزیرەکانیان لەو حکومەتە شکەست خواردووە ، کە بوونەتە پاساو بۆمانەوەی لایەنەکانی تری ناو حکومەت . لە بەشێکی تری پەیامەکە داوا لەوەزیرەکانی بزووتنەوەکەیان دەکەن دەبێ روونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو بێدەنگیەیان لە ھەموو ئەو ماوەی دەرکردنیان لەگوڵ کاڵتریان بەو حکومەتە نەگووتەوە .. بەتایبەتی لەو وەزارەتانەی پێیان درابوو سێکتەری گرنگی ئەو حکومەتە بوون و پڕبوون لە دۆسیەی گەندەڵی ..پێیان وایە بێدەنگییان ناڕاستەوخۆ رۆڵی پارێزەر دەبینی لەو حکومەتە بێ باکە !! ........چاوەڕوانی دەقی پەیامەکە بن .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085