

پیاوێكی ئەردەنی كە شۆفێری تاكسییە، بەهۆی ئەوەی شێوەی لە سەدام دەچێ، لەلایەن خەڵكی ئەو وڵاتەوە ڕێزی لێ دەگیرێ.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆی پیاوێكی ئەردەنی بڵاو بووەتەوە كە شۆفێری تاكسییە و ستایلی سەر و ڕیشی وەك كاتی خۆشاردنەوەی سەدام حوسێن، سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق لێ كردووە و لەلایەن خەڵكییەوە بە هاواركردن و خۆشەویستی دەربڕین و وێنەی ئەو دیكتاتۆرە، پێشوازی دەكەن.
خەڵكی ئەردەن هاوشانی زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبیی تر، سۆز و خۆشەویستییەكی تایبەتیان بۆ سەرۆكی پێشووی حزبی بەعس و ڕژێمی سەدام هەیە و بە پاڵەوان فریادڕەسێكی عەرەبی هەژماریان كردووە.